سەردێر

ئەو 16 هۆكارەی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كێشی ئۆتۆمبێل

خەڵك-
شارەزایانی بواری سەلامەتی ئۆتۆمبێل چەند خاڵێك بە هۆكاری مت بوون و كەم بوونەوەی كێشی ئۆتۆمبێل دەزانن، كە بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری كراون:
1. لاوازبوون و خراپ بوونی فیول پەمپ (فیت پەمپ)
2. گیران و پیس بوونی فلتەر و مەسفی بەنزین
3. پیس بوون و گیرانی نۆزڵەكان
4. لێچوون و دزەكردنی بەنزین لە ‌هێڵەكانی سیستەمی بەنزین
5. لاوازبوونی پلاكەكان و هەبوونی گرفت لەئیش كردنی كۆیل
6. هەبوونی كێشە لە حاسەكانی كام شەفت و كرانك شەفت
7. پیس بوون و گیرانی فلتەری هەوا (شووتەی هەوا)
8. پیس بوون و تێكچوونی حاسەی ئەیرفلۆ، حاسەی صالنصا و ملەبەخ
9. دزەكردنی هەوای زیاد بۆناو دەكشنی ئۆتۆمبێل لە ئەنجامی تەقین و درزبردنی سۆندەكانی بەستراو بە دەكشن
10. كەم بوونەوەی پەستانی ناو سلندر، لە ئەنجامی لاوازبوون و خراپ بوونی كاسكێت و ڕینگەكانی پستۆن
11. كەڵەكەبوون و نیشتنی پیسی و كاربۆن لەسەر وەلفەكانی چوونە ژوورەوەی هەوا
12. داخوران و خراپ بوونی قایشی تایم كێس
13. گیران و خراپ بوونی بەردی صالنصا
14. هەبوونی كێشە لە كلاج و گێڕی ئۆتۆمبێل
15. بەكارهێنانی ڕۆنی خەست و بەنزینی كوالێتی خراپ
16. كەمی پەستانی ناو تایەكانی ئۆتۆمبێل