سەردێر

ئێران، لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتی ئەقسا هاتەدەنگ

 

خەڵك-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر نوێژخوێنان ئیدانە دەكەین.

خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلاماری ئیسرائیل بۆ سەر موسڵمانانی فەلەستین لە مزگەوتی ئەقسای ئیدانە كرد و ڕایگەیاند، ئەم تاوانە جەنگییە جارێكی دیكە خووی تاوانكارانەی ئیسرائیلی بە هەموو جیهان نیشاندا.

وتیشی، “داوا لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكەین ئەركی خۆی بەرانبەر ئەم پەلامارانە لە ئەستۆ بگرێت”.

جەختیشی كرد، ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردنی گەلی فەلەستین.

دوێنێ هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیل هێرشیان كردەسەر نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا و لانی كەم 200 كەس بریندار بوون.