سەردێر

نرخی دۆلار و تمەن بەرزە

خەڵك-

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 8-5-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 148 هەزار 750 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی نزیكبوونەوەمان لە جەژنی ڕەمەزان و دەستپێكردنەوەی پشووەكان ئەگەر هەیە نرخی دۆلار زیاتر بەرز ببێتەوە.

وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 2 ملیۆن و 155 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.