سەردێر

ئەمریكا فڕۆكەی بی 52 و ئێف 18 ڕەوانەی ئەفغانستان دەكات

خەڵك

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا هەردوو فڕۆكەو بۆمبهاوێژە بەهێزەكەی خۆی بۆ چاودێریكردنی كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی ڕەوانەی ئەفغانستان دەكات.

ئاژانسی (بی بی سی) بەریتانیایی بڵاویكردەوە:” وەزارەتی بەرگری ئەمریكا فڕۆكەی بۆمبهاوێژی بی 52 و فڕۆكەی ئێف 18ی ڕەوانەی وڵاتی ئەفغانستان كردووە و بۆ شەش مانگ دەمێننەوە”.

هاوكات، مارك میللی فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە:”ڕەوانەكردنی ئەو فڕۆكانە بۆ ئەفغانستان بۆ چاودێریكردنی كشانەوەی 2500 سەرباز و 16 هەزار بەڵێندەری مەدەنییە بەشێوەیەكی پارێزراو”.