سەردێر

هەرزان بازاڕی كارین دادەخرێت

خەڵك
بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و دانانی خواردن و خواردنەوە لە شوێنی پلەی گەرمی بەرز و بەرتیشكی خۆر، هەرزان بازاڕی كارین لە گەڕەكی خەبات دادەخرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو هەرزان بازاڕە خواردن و خواردنەوەی لەشوێنێكدا داناوە كە پلەی گەرمی بەرز بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشتر لەرێگەی سەردانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و راگەیاندنەكانەوە سەرجەم دوكان و ماركێت ئەو شوێنانە ئاگاداكراونەتەوە خواردن و خواردنەوە لە شوێنی پلەی گەرمی بەرز و بەر تیشكی خۆر دانەنێن و عەمبار نەكەن، بەپێچەوانەوە داەخرێن و خاوەنەكانیشیان روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

May be an image of food and indoor

No photo description available.

No photo description available.