سەردێر

شازادەی قەتەڕ وەزیری دارایی وڵاتەكەی دوور خستەوە

خەڵك
دیوانی شازادەی قەتەڕ لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند شازادەی قەتەڕ وەزیری دارایی وڵاتەكەی لەكارەكەی دوورخستۆتەوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە ، عەلی شەریف عومادی وەزیری دارایی لە كارەكەی دوور دەخرێتەوە و ئەركی وەزارەتەكە ڕادەستی عەلی بن ئەحمەد كەواری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەكرێت، لەگەڵ ئەركەكانی خۆیدا كارەكانی وەزارەتی داراییش ڕادەپەڕێنێت.

لە ماوەی ڕابردوودا دادوەری گشتی فەرمانی دەستبەسەراگرتنی عومادی دەركرد تاوەكو لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكرێت لەسەر كۆمەڵێك تاوانی پەیوەست بە كاری گشتیەوە.

باس لەوەشكراوە، كارەكانی عومادی بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی و دەسەڵاتەكەی بە خراپی بەكارهێناوە.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان