سەردێر

لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە رێككەوتن لەسەر ئۆپەراسیۆنەكان نەكراوە

خەڵك-

فەرماندەیی ئۆپەراسپیۆنەكانی عێراق رایگەیاند هیچ رێككەوتنێك لەنێوان بەغدا و ئەنقەرەدا نییە بۆ رێدان بە سوپای توركیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لەنێو خاكی عێراقدا.

لیوا تەحسین خەفاجی راشیگەیاند ناكرێت حكومەتی عێراق رێككەوتن لەگەڵ توركیا بكات بۆ بۆردومانكردنی وڵات، ئەمە نا ڕاستە، ورد نییە، ئێمە پەیوەندیمان هەیە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوەی گرنگە پێوەندیمان هەبێت بۆ زانینی هۆكاری هێرشەكان.

لای خۆیەوە ئەندامی لیژنەی پێوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دانا جەزا رایگەیاند، توركیا یەكەم دەوڵەت نییە كە بۆردومان دەكات، بەڵكو ئێرانیش رۆژانە هێرشدەكاتەسەر خاكی عێراق، دەوڵەتانی دیكەش، بۆیە عێراق پێویستە بزانێت چۆن پارێزگاری لەسەروەری و سنوورەكەی دەكات.

دەشڵێت: عێراق پێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتییە، لەگەڵ بوونی حكومەتی بەهێز، كە لەسەرجەم لایەنەكان پێك بێـت.

دوو شەممەی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگێشتی هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵوزێخانەی توركیای كرد ناڕەزایەتی نیشان دا بەرامبەر چوونی خولووسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا بۆ نێو خاكی عێراق بەبێ هیچ پرس و رێپێدانێك.