سەردێر

چەند مانگی داهاتوو ڤایرۆسی گۆڕاوی دیكەی كۆرۆنا پەیدا دەبن

خەڵك-

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای مۆدێرنا ستیڤان بانسل دەڵێت كۆمپانیاكەمان پێشبینی كردووە چەندین جۆری دیكەی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنا پەیدا ببن لە مانگەكانی ئایندەدا.

بانسل بۆ كەناڵی سی ئێن بی سی راشیگەیاند هاووڵاتیان پێویستیان بەوەرگرتنی ژەمی دیكەی ڤاكسین دەبێت سەرباری دوو ژەمی پێشتر.

راشیگەیاند ڤایرۆسە گۆڕاوەكان جێگەی نیگەرانین لەسەرانسەری جیهاندا، چاوەڕێ دەكرێت ڤایرۆسی دیكەی گۆڕاوی كۆرۆنا پەیدا ببن لە مانگەكانی ئایندەدا لە وەرزەكانی پایز و زستانی داهاتوودا ژمارەی زۆرتری ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنا دەردەكەون.

ئاشكراشیكرد ئەفریقا و ئەمریكای باشوور و بەشێكی ئاسیا ئەو شوێنانەن كە ڤایرۆسی گۆڕاوی دیكەیان تێدا سەر هەڵدەدات، بۆیە رەنگە كۆرۆنا كۆتایی پێ نەیەت جارێ پێویستە ڤاكسینی زیادە وەربگیرێت.