سەردێر

لاهور شێخ جەنگی داوایەك لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

خەڵك

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دەستگیركراوەكانی بادینان، داواكارییەك ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە:”ئازادی، بەردی بناغەی هەرێمی كوردستانە”.

نووسیویشییەتی:”ئازادیخوازانی كوردستان شایەنی پاراستن و رێزگرتن و پشتیوانین. نێردە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەكان،‌ بەدیهێنەری ناوچەی ئارام و پارێزەری ئەزموونی هەرێمی كوردستانن، تۆمەتباركردنییان بە تۆمەتی بێ بنەما، سكانداڵە و زۆر خراپ ناوبانگی هەرێم لەكەدار دەكات”.

لاهور شێخ جەنگی ئەوەشی خستووەتەڕوو:”پێویستە بە هەموومان، هێز و لایەنە سیاسی و مەدەنییەكان، ڕووبەڕووی ئەم پێشهاتە مەترسیدارە‌ ڕاوەستین. داوا دەكەم بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی خۆی بەكاربێنێ، دادگا لە دەستتێوەردانی سیاسی بپارێزێ، سزای ناڕەوای سەر گەنجە دەستگیركراوەكانی بادینان لابەرێ و ئەو دەستدرێژییەی كراوەتە سەر نێردە دیپلۆماسییەكان، بەرپەرچبداتەوە”.