سەردێر

تەندروستی: قەدەغەكردنی هاتووچۆ ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەگرێت

خەڵك-
ئەندامێكی تیمی ڕاگەیاندنی پزیشكی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكانی تایبەت بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیتشمانییە، بڕیاری قدەغەكردتی هاتووچۆش، بە هەنگاوێكی باش بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە ناودەبات.


ڕوبا فەلاح، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی پزیشكی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”مەبەست لە قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی، كەمكردنەوەی ژمارەی تووشبوانە كە بەهۆی گردبوونەوەكان لە كاتی بۆنەماندا دروست دەبێت، لە حاڵەتی پابەندنەبوونی هاووڵاتیانیش بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی، ئەوا قەدەغەكردنی هاتووچۆ هاوكاردەبێت لە كەمكردنەوەی ژمارەی تووشبوان”.

بە وتەی ڕوبا فەلاح حەسەن”تیمی تەدروستی دادەنرێت، چاودێری ڕێكارەكان دەكەن بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین، پابەندی ئەو ڕێكار و بڕیارانەبن كە تا ئەندازەیەكی زۆر ژمارەی تووشبوون كەمدەكاتەوە و ڕێگر دەبێت لەبەردەم بڵاوبوونەوەی پەتاكە و جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسەكە”.

بە وتەی ئەندامەكەی تیمی ڕاگەیاندنی پزیشكی”وەرگرتنی ڤاكسینەكان، لەپێناو هێنانەدی بەگری بەكۆمەڵ و لەئێستادا بە زۆر پێویست دادەنرێت و پێویستە هەموو هاووڵاتیان ڤاكسینەكان لەخۆیان بدەن، تا زۆرترین ڕێژەی چاكبوونەوە لە وڵاتدا بهێنرێتەدی”.