سەردێر

عیراق و هەریم، زیاتر لە 6200 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 6233 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 7093 كەسیش چاكبوونەتەوە، 33 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 40 هەزار و 987 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 6233 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و دیالە و سلێمانی بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2761 و لە بەسرە 735 و لە دیالە 472 و لە سلێمانی 326 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 326 هەولێر 46، و لە دهۆك 220 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 7093 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و دهۆك و دیالە و سلێمانی بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 33 كەس بەهۆی پەتاكە.