سەردێر

چین لەبارەی مووشەكە لەدەستدەرچۆكەی: نیگەران مەبن

خەڵك-
میدیا حكومەتی چینی، لە مەترسییەكانی تایبت بە كەوتنەخوارەوەی پەرچای مووشەكە لەدەستدرچووەكەی كەمدەكەنەوە كە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی چین بۆ بنیاتنانی وێستگەیەكی ئاسمانی تایبەت بە وڵاتەكە، داندرا.


ڕۆژنامەی (گڵۆباڵ تایموز)ی كە گوزارشت لە ڕاوبۆچوونی دەوڵەتی چینی دەكات و بە زمانی ئینگلیزی دەردەچێت، لە زاری پسپۆڕێكی چینییەوە بڵاویكردەوە”پێشبینییەكان ڕوولەوەن كە پارچەكانی مووشەكەكە لە ئاوە نێودەوڵەتییەكاندا بكەونە خوارەوە، بۆیە پێویست بە نیگەرانی ناكات”.
پێشتر شارەزایانی فەزایی، هۆشدارییان دابوو لە كەوتنەخوارەوە پارچەی مووشەكە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو یان دوو شەممە، بەهۆی ناهاوسەنگی بە تایبەت لەبەشی گشتی مووشەكەكە كێشەكەی 20 تەن دەبێت.

بە وتەی پسپۆڕە چینییەكە”لە بواری بۆشایی ئاسمان زۆر بڵاوە، پارچە مووچەكەكان لەسەر زەوی بكەونە خوارەرەوە.

ڕۆژنامەكە هۆشدارییەكانی وەها وەسفكردبوو كە “هیچ نیین، جگە لە ژاوەژاوێكی خۆرئاوایی سەبارەت بە هەڕەشەكانی چین لەبەرانبەر پێشكەوتنی تەكنەلۆجى”.