سەردێر

هەولێر، دادگا بڕیاری لە دژی دەستگیركراوانی بادینان دەكرد

خەڵك-
پارێزەری كەیسی سزادراوانی بادینان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری دادگای تەمیز لە 28ی نیسان دەرچووە و سزادانی سزادراوانی بادینان پەسەندكراوە، سەرۆكی هەرێمیش دەتوانێت لێبوردنیان بۆ دەربكات.

پارێزەر بەشدار حسێن، پارێزەری كەیسی سزادراوانی بادینان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەداخەوە ئێمە چاوەڕوانی ئەوەبووین دادگای تەمیز بڕیار لەبەرژەوەندی سزادراوان بدات، بەڵام بەداخەوە بڕیارەكە بەزۆرینە لەكۆی 5 ئەندامی دادگاكە 3 ئەندام بڕیارەكەی پەسەندكردوە.

دەشڵێت، ئێمە ڕێكاری تر هەیە دەیگرینەبەر (تصحیح قرار تمیز) هەوڵی خۆمان دەدەین دەتوانرێت لەڕێگای داواكاری گشتی و یان خۆیان و ئێمەش وەك پارێزەران دەتوانین ئەو ڕێكارە بگرینە بەر، دوا هەنگاویش سەرۆكی هەرێمە ئەو دەتواێ لێبوردنیان بۆ دەربكات.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاری ئەو سێ دادوەرە چۆن قەناعەت پێكەر دەبێت لەلایەن خەڵێكی ئاسایی لەكاتێكدا دوو دادوەر بڕیارەكەیان ڕەتكردۆتەوە.