سەردێر

توركیا گەڕایەوە بۆ موسڵ

خەڵك-
وەزارەتی دەرەوەی توركیا، سەرلەنوێ‌ كردنەوە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە شاری موسڵ ڕادەگەیەنێت، ئەمەش دوای نزیكەی حەوت ساڵ بەسەر داخستنی لەگەڵ كۆنترۆڵكردنی شارەكە لەلایەن ڕێكخراوی داعش.


محەمەد كوجوك سەقللی، كونسوڵی نوێی توركیا لە موسڵ، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند”هیوای سەركەوتن بۆ كونسوڵخانەی توركیا لە موسڵ دەخوازین، دابڕان كۆتایی هات و ئێمە ئێستا لە موسڵین، هیوامان سەركەوتنە و دەخوازین كردنەوەی كونسوڵخانەكە مایەی خێر بێت”.

كونسوڵخانەی توركیا لە موسڵ، لە هاوینی ساڵی 2014دا داخرا، دوای ئەوەی ڕێكخراوی داعش دەستی بەسەر شارەكەدا گرت و یەڵماز ئوتورك كوسنوڵی توركیا و فەرمانبەر و كارمەندانی كونسوڵخانەكە و ئەندامانی خێزانەكانیان كە ژمارەیان 49 كەس بوو ڕفێنران و دواتر لەڕێی نێوەندگیری دەوڵەتی توركیا و هۆزەكانەوە ئازادكران.