سەردێر

ئەم خولەی پەرلەمان بە خراپترین لە مێژوودا دادەنرێت

خەڵك-
سەركردەیەكی فراكسیۆنی نەهجی نیشتمانی پێیوایە، ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانی عیراق (چوارەم) خلپترینە لە مێژووی عیرقدا.

خەزنەفەر بەتیخ شەممەری، پەرلەمانتار سەركردەی نەهجی نیشتمانی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان، خراپترینە لە مێژووی عیراق لەڕووی سازدانی دانیشتنەكان و داڕشتنی یاساكان و پرۆسەكانی بانگهێشتكردن و پرسەكانی تایبەت بە چاودێری”.

بە وتەی شەممەری”سەرۆكایەتی ئێستای پەرلەمان، بۆتە مایەی دروستكردنی زۆرێك لە تەنگژەكان لە عیراق، لەوانە شكستی پەرلەمان لە زۆرێك لە یاساكان و ڕانەگرتنی سەنگینی پەرلەمان”.

وێڕای تەنگژە سیاسی و ئەمنی و ئابوری و تەندروستییەكان كە بەسەر وڵاتدا هاتوون، بەڵام پەرلەمانی عیراق بۆ چەند مانگێك دانیشتنەكانی خۆی ڕاگرتووە، هەندێك لە پەرلەمانتارانیش پێیانوایە،لەگەڕخستنی دانیشتنەكان و لەگەڕخستنی پەسەندكردنی هەندێك لە یاساكان، پەیوەندی بەو ڕەوشەی مائاساییە هەیە كە وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت، لەوانەش پەتای كۆرۆنا، هەندێكی تر پێیانوایە، پەتای كۆرۆنا تەنیا بیانووە و بۆ لەگەڕخستنی كارەكانی دەسەڵاتی یاسادانان بەكاردەهێنرێت.