سەردێر

خامۆشی باڵی بەسەر “بەهەشتی سەر رووی زەوی”دا كێشاوە

خەڵك

لە ئاكامی قەدەغەكردنی هاتوچۆ بەمەبەستیڕێگەگرتن لە زیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ خامۆشییەكی كەموێنە باڵی بەسەر نەمرود’دا كێشاوە كە لەسەر ئاستی جیهان دووەمین و لەسەر ئاستی توركیاش گەورەترین دەریاچەی دەمەوانەیی’یە.

ئەو دەریاچەیە دوو هەزار و ٢٥٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و لە میانی پڕۆژەی ئاراستە دەستبەژێرەكانی ئەورووپاوە “خەڵاتی دانسقەیی” پێبەخشراوە و بە “بەهەشتی سەر رووی زەوی” ناسراوە، جگە لە دیمەنی دڵڕفێنی سروشتەكەی، بە گۆماوە سەهۆڵی و گەرمەكانی، ئەشكەوتی سەهۆڵبەند، هەڵمكێش، جۆرەكانی باڵندە و فرەیی زیندەیی چوار وەرزی ساڵ گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی بۆ لای خۆی ڕادەكێشێت.

دەریاچەكە یەكێكە لە ناوچە هەرە گرنگەكانی بەدلیس بۆ گەشتیاری، دوای كۆتایی هاتن بە قەدەغەی هاتوچۆ، بۆ جارێكی دیكە بەڕووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە.