سەردێر

هەولێر.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

خەڵك
لەسەر ڕێگای سەرەكی ( هەولێر- خەبات) ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێرێك و برینداربوونی دووكەسی دیكە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، كاتژمێر 5:30 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی( هەولێر- خەبات) لەنێوان كانی قرژالەو مەفرەقی تۆبزاوە ڕووداوێكی هاتووچۆ بووە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێرێك و برینداربوونی شۆفێر و سەرنشینێكی دیكە.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت، ئوتومبیلێكی جۆری میتسوبیشی تایبەت كەلەسایدی هاتن بەرەو هەولێر دەڕۆیشت بەهۆی تیژڕۆییەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بۆدیوی لای چەپی ڕێگا ڕۆیشت وسەر دورگەی ناوەندی شەقام كەوت ولەدیوەكەی تر كەسایدی چونە بۆخەبات دابەزی ولەوێ خۆی كێشا بەكیایەكی بارهەڵگری بچوك كەبەرەو خەبات دەڕۆیشت .

دەشڵێت، لەئەنجامی ڕوداوەكە سەرنشینێكی میتسوبیشیەكە گیانی لەدەستدا شوفێرو سەرنشینێكی تریش بریندار بوون و زیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە.

وتەێژی هاتووچۆی هەولێر داوایەك لە شۆفێران دەكات و دەڵێت،
ڕێنمایی شوفێرانی بەڕێزمان دەكەین وتكایان لێدەكەین كەكاتە زوەكانی بەیانی وچۆلی شەقامەكان بەهەل نەقۆزنەوە بۆتیژڕۆیی كردن لەشەقامەكان ،چونكە كێشی ئوتومبێل بەهۆی تیژڕۆییەوە كەم دەكات بەهەمان بڕ ئەگەر كاتەكە ئێوارە بێت یان درەنگی شەو یان بەرە بەیان بێت كەهەمیشە كەمبونی كێشیش بەهۆی تیژڕۆییەوە هۆكاری سەرەكیە بۆكۆنتڕۆل لەدەستدانەكان.

May be an image of car and road