سەردێر

هەولێر.. حەوت كۆمپانیای دەرمان داخران

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ڕایدەگەیەنێت: لەناو شاری هەولێر حەوت كۆمپانیای دەرمان داخران.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، لە زنجیرەی گەڕان و بەدواداچوون و پشكنینە بەردەوامەكانی ھۆبەی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی و بە مەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی كاركردنی كۆمپانیاكانی دەرمان ھەڵمەتێكی ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە ھۆكاری ھەبوونی سەرپێچی و كەمتەرخەمی حەوت كۆمپانیای دەرمان لە شاری ھەولێر داخران.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) لە ڕێگەی لیژنە تایبەتەكانی لە ئەركەكانی خۆی بەردەوام دەبێت و بۆ ڕێگەگرتن لە سەرپێچییەكانی كەرتی دەرمان و دڵنیایی دەدات بە ھاووڵاتیان لە كوالێتی بەرھەمە دەرمانسازییەكان.