سەردێر

نرخی مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی نیسان دیاریكرا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی دابەش كردنی كارەبای سۆران پارەی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی (4) دیاری دەكات و جەختدەكاتەوە، كە نابێت لە 4 هەزار دینار زیاتربێت.

بەڕێوەبەرایەتی دابەش كردنی كارەبای سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نـــرخـــی یـــەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە لە سەنتەری شارۆچكەی سۆران و شارەدێی دیانا بۆ مانگی (4) لە نیوان (3،500) بۆ (4) هەزار دینار دیاری كراوە.

ڕاشیگەیاندووە، مۆلیدەكان بەتێكڕایی (78 تاكو 87) كاتژمێر كاریان كردووە، واتە نرخی ئەمپێڕێك لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەكاتی سەرپیچی ئاگاداری لێژنەكەمان بكەنەوە بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٧٥١٠٦٢٧٤٠٤) یان پەیچەكەمان.