سەردێر

ئێران، زیاتر لە 15 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 15 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون.


سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 هەزار و 872 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 349 كەسیش گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووشبوون و گیانلەدەستدان لە وڵاتەكەدا دەدانرێت.

بە وتەی سادات لاری”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تا ئەمڕۆ چوار شەممە 5ی ئایاری 2021، دوو ملیۆن 591 هەزار و 609 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 73 هەزار و 568 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و ئەوانەش كە تائێستا نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتوونەتە دوو ملیۆن و 39 هەزار و 427 كەس.