سەردێر

ژەمی دووەمی فایزەر لە هەولێر دابەش دەكرێت

خەڵك-ئارام سەردار

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەهەفتەی داهاتووەوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی ژەمی دووەمی ڤاكسینی فایزەر، بۆ ئەوانەی ژەمی یەكەمیان وەرگرتووە.

سامان سەلمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەهەفتەی داهاتووەوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی ژەمی دووەمی ڤاكسینی فایزەر، بۆ ئەو هاوڵاتیانەی ژەمی یەكەمیان وەرگرتووە.

دەشڵێت، بە پێی ڕێنمایی زانستی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراقی فیدراڵ، وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسینی فایزەر ماوەكەی لەنێوان ۲۱ تا ۲۸ ڕۆژە دەكرێت لەم ماوەیە ژەمی دووەم وەربگیرێت.

ئەوەش دەخاتەڕوو، پێدانی ڤاكسینی كۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێڕ پڕۆسەیەكی بەردەوامە لە بنكە تەندروستیەكان، ئێستاش ڤاكسینی جۆری سینۆفارم (SINOPHARMA) دابەش دەكرێت، داوا لە هاوڵاتیان دەكەین بەردەوام بن لە ناو تۆماركردن بۆوەرگرتنی ڤاكسین لە پێناو پاراستنی تەندروستی هەموو لایەك.