سەردێر

جیهان لەژێر هەڕەشەی هێرشی هەسارەكاندایە

جیهان توانای بەرگری هاتنی هەسارەكانی نییە

خەڵك-

ئاژانسەكانی بواری بۆشایی جیهانی گەیشتوون بە ئەنجامێكی نەخوازراو و نەرێنی و مەترسیدار تایبەت بە هاتن و خۆكێشانی هەسارەكان بە زەویدا كە هیچ توانایەكی رێگری نییە.

بەپێی توێژینەوەكان كە ئاژانسی سانای ئەمریكایی سەرپەرشتی كردوون و حەفتەیەكی خایاندووە، كارەساتی خۆكێشانی هەسارەكان لە بۆشاییەوە بۆ زەوی ناتوانرێت خۆی لێ لابدرێت، تەنانەت لە حاڵێكدا ماوەی شەش مانگیش ئامادەكاری بكرێت بۆ ئەوە.

رۆژنامەی ئێندیپێندنتی بەریتانیایی بڵاویكردەوە ئەم جۆرە لە سیناریۆی كارەساتبار لە كۆنگرەی بەرگری هەسارەكان بە چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان باس كراوە، سەلمێندراوە كە دەوڵەتانی جیهان توانای بەرگری لە ئەم جۆرە هێرشەیان.

تاكە رێگا بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لە ئەم هاتنی هەسارانە، چۆڵكردنی ئەو ناوچانەیە كە چاوەڕێ دەكرێت هەسارەكانی بەر بكەون.