سەردێر

توركیا وەڵامی ناڕەزایەتییەكانی عێراقى دایەوە

وەزیری بەرگری توركیا : ڕێز لە سنوورەكان و سەروەری هەموو دراوسێكانمان دەگرێن

خەڵك-

تا دێت ناڕەزایەتییەكان لە بەرامبەر چوونی خولووسی ئاكاری وەزیری بەرگری توركیا بۆ نێو خاكی باشووری كوردستان بۆ بەسەركردنەوەی بەرەكانی جەنگ لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە دەداتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا خولووسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا چووە نێو خاكی باشووری كوردستانەوە لە پارێزگەی دهۆك، لەوێ بەرەكانی جەنگ و ئۆپەراسیۆنی لە دژی گەریلاكانی پەكەكە بەسەركردەوە.

ئەم هەنگاوەی ئاكار ناڕەزایەتی عێراقی بە دوای خۆیدا هێنا بە توندی رەخنە لە توركیا گیرا كە وەزیری بەرگرییەكەی بێ پرس چووەتە ناو خاكی عێراقەوە.

لە بەرامبەردا ئەمڕۆ چوار شەممە خولووسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند ڕێز لە سنوورەكان و سەروەری هەموو دراوسێكانمان دەگرێن لەسەرووی هەموویانەوە، عێراق كە رێز لەسەروەرییەكەی دەگرین.