سەردێر

ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە

خەڵك-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢١/٥/٥ی زایینی، كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیران ئەنجام دەدات.

لە كۆبوونەوەكەدا چەند بابەتێك دەخرێنە بەر باس لەوانە، یەكەم: پێشنووسی پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق.

دووەم: بەردەوامیدان بە گفتوگۆكانی پڕۆژە یاسای بوودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ی زایینی.

سێیەم: خستنەڕووی پێشنووسی پڕۆژە یاسای (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).

چوارەم: خستنەڕووی پێشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).

پێنجەم: ڕاپۆرتی تایبەت بە ڕەوشی پێكهاتەكان.