سەردێر

كارمەندێكی تەندروستی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان گیانلەدەستدانی كارمەندێكی دیكەی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە خەمو پەژارەیەكی زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (سۆران مەجید ڕەشید) كارمەندی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی لەشاری سلیمانی دەكەین كە بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد.

ئاشكراشیكرد، لەماوەی تەمەنی وەكو یاریدەدەری خۆپاراستن زۆر بەڕێكوپێكی و دڵسۆزانە خزمەتی هاووڵاتیان و چاودێری تەندروستی كردووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم جیهان ڕووی لە هەڵكشانەو ڕۆژانە بە سەدان هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە دەبن.