سەردێر

سلێمانی.. مزگەوتی بەهەشت داخرا

خەڵك

مزگەوتی بەهەشت كە زۆرینەی پەیڕە و شوێنكەوتووانی ڕەوتی سەلەفین و لەلایەن د.عەبدولەتیف ئەحمەد سەلەفی سەرپەرشتی دەكرێت بەبڕیارێك داخرا.

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، “بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە مزگەوتی بەهەشت لەشاری سلێمانی داخرا”.

وەك كاردانەوەیەكیش لەبارەمبەر بڕیارەكە، نوێژخوێنان لەبەردەرگای مزگەوتەكە نوێژەكانیان كرد.

جێی ئاماژەیە، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم ڕۆژی 2/5/2021 چەند بڕیارێك سەبارەت بە مانەوەی موسڵمانان لە مزگەوتەكان لە شەوانی قەدر دەركرد لەپێناو ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جەختیكردەوە لەسەر دەستنوێژ گرتن لە ماڵەوە و پێشكەش نەكردنی هیچ خواردن و خواردنەوەیەك لەو شەوانەدا لەناو مزگەوت.

هەروەها ڕاشیگەیاندبوو، پێویستە موسڵمانان بەرماڵ لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ مزگەوت و ماوەی نێوانیان بپارێزن و دەمامك بكەن.

دەقی بڕیارەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم:

یەكەم : شەوی قەدری پیرۆز لەكاتژمێر ١٢ شەو تاكو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەكان كراوە دەبن
دووەم : مەرجە ھەموو كەسێك لەناو مزگەوت ماسك ببەستێ.
سێیەم : دەست نوێژ لەماڵەوە ئەنجام دەدرێ ، نوێژ خوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانیان رەچاو بكرێ لە مەترو نیوێك تا دوو مەتر.
چوارەم : خواردن و خواردنەوە پێشكەش ناكرێ
پێنجەم : پاراستنی پاك و خاوێنی ناو مزگەوت بەگشتی
شەشەم : لەكاتی بونی سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەكان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێری و یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران
حەوتەم : بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاكان و ئەوقافی قەزاكان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێ كردنی رێنمیایەكان دەكەن
ھەشتەم : دەزگاكانی راگەیاندن دوای ( ڕێپێدانی ئەوقافی پارێزگا ) دەتوانن روماڵی شەوی قەدر لەمزگەوتەكان بكەن
نۆیەم: ئەم رێنمایانە لەشەوی قەدری پیرۆز لەلایەن مامۆستای ئایینی مزگەوت و نوێژخوێنان وەك خۆی جێ بەجێ دەكرێن