سەردێر

شەپۆلێكی ڕەشەبا و خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، سبەینێ‌ تاوە باران و تەرزە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: “بەهۆی چالاك بوونی باوە، خۆڵبارین بەشێكی هەرێم دەگرێتەوە”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سبەینێ‌ چوار شەممە لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای ناوەراست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور و نیمچە ھەور لە ناوچەی شاخاوی سنوری پارێزگای ھەولێر، دھۆک، ڕاپەڕین.

ڕاشیگەیاند، ئەگەری چالاکبوونی تاوە باران و بارینی تەرزە و ڕوودانی ھەورە تریشقە ئەبێت لە ھەندێک کاتدا ، حاڵەتەکە بۆ ناوچەکانی دیکە لاواز ئەبێت و پلەکانی گەرما بە ڕێژەی یەك پلەی سیلیزی نزمتردەبنەوە.

وتیشی، “هەر لە ئەنجامی کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە سبەینێ‌ خێرایی با لەکاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لە ئاڕاستەی باشور و باشوری ڕۆژئاواوە چالاک ئەبێت بەخێرایی ٢٠ تا ٣٠کم/س و لەناوچەکانی گەرمیان، کەرکوک، سلێمانی، ھەڵەبجە کاریگەری بەھێز دەبێت و ھەندێک کات دەگاتە زیاتر لە ٤٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

پێشبینی ئەوە شدەكات، “ببێتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی زۆر و بڵاوبوونی بە ئاسمانی ناوچەکە و کەمبوونەوەی مەودای بینین”.