سەردێر

بەهای ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

خەڵك-
بەهۆی كاریگەرییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مەترسییەكانی هەڵكشانی ژمارەی تووشبووان بەتایبەت بەهۆی جۆری “كۆرۆنای هندی” نرخی ئاڵتون لە بۆرسەی جیهانی ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) وتی، “ئەمڕۆ نرخی ئاڵتون بەرزبۆتەوە و بەهای یەك ئۆنسە بووە بە 1786 دۆلار و بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 20 دۆلار بۆ یەك ئۆنسە زیادی كردووە.

وتیشی، “پێشبینی ئەوە دەكەین، كە نرخی زێڕ زیاتر بەرزببێتەوە و بڕوات بۆ 1788 دۆلار و دواتر بۆ 1796 دۆلار و دواتریش بگاتە 1804 و ئەگەر چەند كاتژمێرێك لەو نرخەدا بمێنێتەوە دەگاتە 1822 تا 1837 دۆلار”.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 428 هەزار و عەیارە 21 بە 375 هەزار و عەیارە 18 بە 321 هەزار دینارە.