سەردێر

وەزیرێكی حكومەتی عێراق دەستی لەكاركێشایەوە

خەڵك-
وەزیری تەندروستی حكومەتی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی ڕاگەیاند و سەرۆك وەزیرانیش پەسەندی كرد.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا لاینە كەمتەرخەمەكانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی (ئیبن خەتیب) لە بەغدا سزا دراون و هەروەها بڕیاری دەستپێلێهەڵگرتنی وەزیفەی وەزیری تەندروستی-ش هەڵوەشێنراوەتەوە، كە بەهۆی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەكان لە پۆستەكەی دوورخرابووەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، وەزیری تەندروستی دوای ئەوەی بێ‌ بەریبوونی لە ڕووداوەكە سەلمێنراوە دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی سەرۆك وەزیران كردووە و مستەفا كازمی-ش پەسەندی كردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی نەخۆشخانەكە ڕاگەیەنراوە و بە دەنگی وەزیرەكان ئەنجامەكان پەسەند كراون.

ئاشكراشی كردووە، ئەنجوومەنی وەزیران بەو هۆیەوە بڕیاریداوە بە سزادانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە و یاریدەدەری كارگێڕی و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی و دوورخستنەوەیان لە پۆستەكانیان و دابەزاندنی پلەكانیان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بڕیار دراوە بە دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەغدا-ڕوسافە لە پۆستەكەی و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستپێلێهەڵگرتنی وەزیفەی وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغدا و گەڕانەوەیان بۆ سەر وەزیفەكەیان.

May be an image of one or more people, people sitting, people standing and indoor