سەردێر

شارێكی هەرێم دەبێتە ڕیزبەندی یەكەمی مردن بە كۆرۆنا لە عێراقدا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 6143 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 7242 كەسیش چاكبوونەتەوە و 42 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترین ژمارەی لە دهۆك بووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 38 هەزار و 609 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 6143 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسڕە بوون، هەروەها لە سلێمانی 287 و هەولێر 141 و دهۆك 377 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 7242 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 42 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە لە هەرێمی كوردستان 11 كەس بوون.

No photo description available.