سەردێر

عێراق هێزی بەرامبەر بنكەكانی توركیا لە هەرێم جێگیركرد

خەڵك-
بەرامبەر بنكە نوێیەكانی سوپای توركیا لە ناو خاكی هەرێم لە سنووری پارێزگای دهۆك، سوپای عێراق هێزەكانی پاسەوانی سنووری جێگیركرد.

بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، لە بەرامبەر ئەو بنكە نوێیانەی سوپای توركیا لە ناوچەی زركا لە كانی ماسی دروستی كردون بەبیانووی شەڕی دژی پەكەكە، هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراق 4 خاڵی چاودێرییان دروست كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، جوڵاندنی ئەو هێزانەی پاسەوانی سنوور بۆ ڕێگریە لە هاتنەناوەوەی زیاتری سوپای توركیا.

لە هەفتەی ڕابردووەوە سوپای توركیا هێرشێكی دیكەی فراوانی بۆ سەر ناوچەكانی چیای مەتین بە بیانووی لێدانی بنكەكانی پەكەكە دەستپێكردووە، بەڵام تا ئێستا بەپێی ڕاگەیەنراوی پەكەكە زیانێكی زۆر لە سوپای توركیا دراوە و زیاتر لە 150 سەرباز و جەندرمە كوژراون.