سەردێر

بە مووشەك هێرشكرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد

خەڵك-
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە ئەنبار، باس لە هێرشێكی مووشەكی دەكات كە كرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد.

سەرلەئێواری ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی ڕایگەیاند”بە دوو مووشەكی كاتیۆشا، بنكەی عەین ئەسەد كرایە ئامانج و مووشەكەكانیش لە سەكۆیەك لە سنوری چالاكییەكانی لیوای 29ی سوپای عیراق لە ناوچەی بەیادری باشووری بنكەكە و ناوچەیەكی كشتوكاڵی كە دەكەوێتە سەر ڕێگەی گشتی نێوان قەزای هیت و ناحیەی بەغدادی، هەڵدراون”.

سەرچاوەكە دەڵێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، هیچ كەسێك لەو بۆردومانە مووشەكییەدا نەبۆتە قوربانی.

لای خۆیەوە شانەی میدیای ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندبوو”دوو مووشەكی جۆری كاتیۆشا لە گۆڕەپانێكی بەتاڵی بنكەی عەین ئەسەدی ئاسمانی كەوتۆتە خوارەوە و كەس نەكوژراوە و زیانی ماددیشی لێنەكەوتۆتەوە”.