سەردێر

پێنج زانكۆی عیراقی دەچنە پۆلێنی SQی جیهانی

خەڵك-
زانكۆكانی بەغدا و كوفە و موستەنسریە و بابل و بەسرە، ئامادەیی و بەشداریی و كێبڕكێكی خۆیان تۆماركرد لە پۆلێنی SQی جیهانی كە ئەنجامەكانی لە ساڵی 2021 ڕاگەیەندرا بۆ هەڵسەنگاندنی پێنح هەزار و پێنج سەد زانكۆی جیهانی كە بەسەر هەشتا وڵاتدا دابەشبوون.

لەو بارەیەوە سەڵاح فەتلاوی سەرۆكی دەزگای سەرپەرشتی و هەڵسەنگاندنی زانستی رٍایگەیاند”ئەنجامی كۆپی ساڵی 2021 لە لە پۆلێنی SQی جیهانی لە ماڵپەڕی فەرمی پۆلێنەكە ڕاگەیەندرا”.

پێنج زانكۆی عیراقی حكومی لەو پۆلێنەدا دەركەوتوون كە بریتین لە زانكۆی بەغدا (801-1000)، و زانكۆی كوفە (801- 1000) و زانكۆی موستەنسریەیە (1001+) و زانكۆی بابل (1001+) زانكۆی بەسرە (1001+)، ئاماژەی بە زیادبوونێكی بەرچاویش ژمارەی زانكۆكانی نێوخۆش كردووە لە پۆلێنەكەدات، بەراورد بە ساڵ ڕابردوو كە تەنیا ئاماژە بە سێ‌ زانكۆ كرابوو.