سەردێر

بڕی تێچووی هەر تووشبوویەكی كۆرۆنا لەسەر حكومەت ئاشكرا دەكرێت

خەڵك-
شانەی قەیران لە پەرلەمانی عیراق، بڕی تێچووی هەر تووشبوویەكی كۆرۆنا لەسەر خەوزێنەی دەوڵەت ئاشكرا دەكات و ڕەتیدەكاتەوە عیراق بتوانێت بەرگری نەوە نوێیەكانی ڤایرۆسەكە بگرێت.

ڕیاز مەسعودی، ئەندامی شانەی قەیران لە پەرلەمانی عیراق ڕاگەیاند”تێچووی هەر تووشبوویەكی كۆرۆنا لەسەر خەزێنەی دەوڵەت 150 دۆلار دەكەوێت”، داواشی لە حكومەت كرد بەشێوەیەكی راستەقینە كار بۆ جێجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێبكات، تا ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە نوێیەی كۆرۆنا بگرێت.

بە وتەی مەسعود”عیراق یەكەم وڵاتە لەڕووی ڕێژەی تووشبوونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسەكە، بەو پێیەی 5 بۆ 8 هەزار كەس تووشی نەخۆشییەكە دەبن، دوو هێندەی ئەو ژمارەیەش تۆمارنەكراون”.

بە وتەی ئەندامەكەی شانەی میدیای پەرلەمان”ڕەوشی عیراق قورسە و زۆر ئاسانە نەوە نوێیەكانی ڤایرۆسەكە بچنە ژموورەوە، بەو پێیەی پابەندبونێكی راستەقینە نەبووە بە ڕاسپاردە تەندروستییەكان بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا.