سەردێر

عێراق لیستی دامەزراندنی ڕاگەیاند و هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عێراق لیستی ناوی پزیشكانی ددان و دەرمانسازی ڕاگەیاند، كە لەسەر میلاكی خۆی دایمەزراندوون و دەرچوووانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەرچووانی ساڵانی پێشووی پزیشكی ددان و دەرمانسازی لە زانكۆكانی عێراق و دەرەوەی عێراق و دەرچوانی هەرێمی كوردستان دامەزرێنراون لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی.

ڕاشیگەیاندووە، دامەزراندنی پزیشكان لەسەر یاسای پلەبەندی پزیشكی و تەندروستی ژمارە 6ی ساڵی 2000 دەبێت و بەپێی پێویستی دابەشی نەخۆشخانەكان كراون.

بۆ بینینی لیستی ناوەكان لەم لینكانە كلیك بكەن:
1- شوێنی دابەشكردنی دەرچووانی دەرمانسازی

2- دابەشكردنی پزیشكانی ددان

3- پزیشكانی ددانی دەرچووی زانكۆكانی دەرەوەی عێراق

4- دامەزراندنی پزیشكانی ددانی دەرچووی زانكۆكانی دەرەوەی عێراق- بەشی دووەم