سەردێر

ئەمریكا زیاتر لە 62 هەزار پەنابەر وەردەگرێت

خەڵك-
سەرۆكی ئەمریكا، وەرگرتنی 62 هەزار پەنابەر لەلایەن وڵاتەكەیەوە ڕادەگەیەنیت.

ئەمڕۆ سێ شەممە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، دەستیانكردووە بە زیندووكردنەوەی پلانی زیادكردنی ژمارەی داواكارییەكانی پەنابەری لەمساڵدا بۆ 62 هەزار و 500 كەس، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن لایەنگرانییەوە ڕووبەڕووی رەخنە بوونەوە، كاتێك لە سەرەتاوە كەمترین ئاستی داواكاریی لە مێژوودا قبوڵكرد.

دوای دوو هەفتە لە ڕاگەیاندنی ئیدارەكەی بۆ هێشتنەوەی كەمترین ئاستی وەرگرتنی داواكارییەكان كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووەوە بە 15 هەزار دیاریی كرابوو، بادین بە فەرمی بڕیارەكەی گۆڕی.

بایدن لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، هەنگاوەكەی كۆتایی بە كەمترین ئاستی وەرگرتنی داواكاریی پەنابەری دەهێنێت كە ڕەنگدانەوەی نەریتەكانی ئەمریكا نییە وەك وڵاتێك كە پێشوازیی لە پەنابەران دەكات و كۆمەك و پشتیوانیان پێشكەش دەكات.