سەردێر

خاوەنی 130 ملیار دۆلاره و لە هاوسەرەكەی جیابووەوە

خەڵك-

بیل گیتس دامەزرێنەری مایكرۆسۆفت لە ملیندای هاوسەری جیابووەوە.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، لە ڕاگەیەنراوێكی هەردوو هاوسەردا كە بیل گیتس لە تویتەری خۆی بڵاویكردووەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ماوەیەكی زۆر لە گۆڕانكاری لە بۆچوونەكانی نێوانمان بڕیارماندا لە یەكتر جیاببینەوە.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، لە دوای 27 ساڵ بوونەتە خاوەنی 3 منداڵ و هاوكات دەزگایەكی خێرخوازیشیان داناوە كە لە هەموو جیهان كار دەكات.
جەخت لەوەش دەكەن، پێكەوە لەو دەزگایە كار دەكەین، بەڵام پێمانوانییە بتوانین وەكو هاوسەر پێكەوە بین.
بەپێی زانیارییەكان، تاكو ئێستا بەشی هاوسەری گیتس لە داهاتەكەی ئاشكرا نەكراوە.
گیتس لەنێو 5 سەروەتمەندی یەكەمی جیهاندا خۆی دەبینێتەوە و خاوەنی 130 ملیار دۆلارە.
ڕاگەیاندنەكان لە كۆتایدا ئاشكرایانكرد، ئەم دوو هاوسەرە نووسراوی فەرمی هاوسەرگیرییان نەبووە.