سەردێر

سەرۆكی هەرێم: كار بۆ جێبەجێكردنی دەستوور دەكەین

 

خەڵك
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان وتی، پێویستە كێشە ناوخۆییەكان چارەەسەر بكەین و كار بۆ جێبەجێكردنی دەستووریش بكەین.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ئەمڕۆ لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پرسی یەكڕیزی نێو ماڵی كوردكۆبووینەوەو لەگەڵ یەكێتیش لەسەر هەمان بابەت كۆبوونەوە دەكەین و سەردانی سۆسیالیستیش دەكەین.

وتیشی، ئەگەر پێكەوەبین و كێشەناوخۆییەكان چارەسەر بكەین، دەتوانین دەستكەوتی زیاتر لە بەغدا بەدەست بهێنین.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەبارەت بە پرسی دەستوور سەرقاڵی گفتوگۆین لەگەڵ هەموو هێزەكان كە ئەوە كاری پەرلەمانی كوردستانە نەك سەرۆكایەتی هەرێم، بەڵام بە دڵنیایی هەوڵی جددی دەدەین بۆ ئەوەی دەستوور جێبەجێ بكرێت.