سەردێر

وەزارەتی شارەوانی بڕیارێكی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان دەركرد

خەڵك-ئارام سەردار

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم، ڕێنمایی تایبەتی بەستن و خوێندنەوەی پێوەری ئاوی خواردنەوەی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان هەمواركردەوە بەشێوەیەك نرخەكانی زۆر لەنرخی ڕێنمایی یەكەم دابەزێنراوە.

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆكانی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێنمایی تایبەتی بەستن و خوێندنەوەی پێوەری ئاوی خواردنەوەی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان هەمواركردەوە بەشێوەیەك نرخەكانی زۆر لەنرخی ڕێنمایی یەكەم دابەزێنراوە، بەنموونە گەر هاووڵاتیەك لەماوەی یەك مانگ ٦٠ مەتر موكەعەب مەترسێ جا ئاوی بەكارهێنابوایە بۆ هەر مەترێك بڕی ٢ هەزار دینار وەردەگیرا، بەڵام ئێستا كراوەتە ٦٠٠ دینار، واتە ئەگەر سەرووی ٦٠ مەتر موكەعەب مەترسێ جا ئاوی بەكارهێنرا دەكاتە ٦۰ تانكی ئاوی پێنچ بەرمیلی بڕی تەنها ١٩٧٥٠ دینار وەردەگیرێت، پێشتر زیاتر لە ٢٥ هەزار دینار وەردەگیرا.

دەشڵێت، لەم بڕەی دیاریكراوە هاووڵاتی هەرچەند ئاو زیاتر بەكاربێنێ كرێی ئاوەكەی لە ٤٥ هەزار دینار زیاتر لێوەرناگیرێت، هەر هاوبەشێك كرێی زیاتری بۆ بێتەوە تەنها ئەو بڕە پارەیەی لێوەردەگیرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە٦٢٪ هاوبەشانی ئاو پێوەی ئاویان بەستووە، داواش لە هاووڵاتیان دەكات ئاو بەفیڕۆ نەدەن.