سەردێر

“ئەمریكا گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ مەرامەكانی بەكاردەهێنێت”

خەڵك-

چاودێرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ مەرامەكانی خۆی بەكاردەهێنێت.

ئەمریكا سیاسەتێكی دووڕووانەی لەگەڵ گەلانی ناوچەكە هەیە، بەشێوەیەك جینۆسایدی ئەرمەنەكانی بە ڕەسمی ناساند، بەڵام بێ دەگە لەبەرانبەر جینۆسایدكردنی كوردەكان، لەكاتێكدا هاوپەیمانی ئەمریكان، بەپێی بۆچوونی شارەزایانیش، ئەمریكا بۆ بەرژەوەندی سیاسەتی خۆی هەموولایەك بەكاردەهێنێت.

لوقمان حەسەن چاودێری سیاسی و شارەزا لە كاروباری توركیا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمریكا نە تورك پشتگوێ دەخات نە كورد، بەڵكو ئەمریكا و بەریتانیا و ئیسرائیل و دەوڵەتە زلهێزەكان گەلانی ناوچەكە بە توركیا و ئێرانیشەوە بەكاردەهێنن و وابەستەی ئەوانن.
وتیشی”ئەگەر سەیری باشووری كوردستان بكەین، ئەو دەسەڵاتەی لە هەرێم هەیە بستێك خاكی بەدەستەوەنەبوو، بەهۆی گۆڕانكارییەكەوە ئەم حزبانەیان هێنایەوە و وەكو فەرمانبەرێك دایاناون تاكو ئەركەكانی ئەوان جێبەجێ بكەن، ئەمریكا بەدوای بەرژەوەندی خۆیەوەیەتی و دۆستی تورك و كورد و فارس نین”.

ئاشكراشیكرد، توركیا ڕۆڵێكی زۆر باش دەگێڕێت لە ناوچەكەدا بۆ ڕاگرتنی باڵانسی سیاسی، لەبەرئەوە دەستبەرداری توركیا نابن، لەكاتێكدا دەبینین كە كاریان بە كورد هەیە بۆ نمونە لە ڕۆژئاوای كوردستان وتویانە لەسەر زەوی باشترین دۆستمان هەبێت كوردە، چونكە كورد بەناچاری پەنا دەبات بۆ ئەمریكا و ئەمریكاش كورد بەكاردەهێنێت.