سەردێر

سلێمانی… نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دیاری كرا

خەڵك
نرخی سەعاتێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لە ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی نیسان بە‌ (38) دینار دیاری دەكرێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە لە دوای مانگی رەمەزان گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (2021.5.4) لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەكان، لەسەر بنەمای‌ نرخی سوتەمەنی له ‌بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی چوار (نیسان)ـی ‌به (38) سی و هەشت دینار بۆ یەك سەعات/ئەمپێڕ كاركردن دیاریكرد.

كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاوڵاتیان لەنێوان (50) بۆ (70) سەعاتە بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ ئەو مانگە لە نێوان دو هەزار بۆ دو هەزار و (500) دینارە، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.

خشتەی كارپێكردن و دابینكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ مانگی پێنج (ئایار) تا كۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز پێدانی كارەبای موەلیدە له ‌سەعات (12)ـی نیوەڕۆ بۆ سەعات (4)ی بەرەبەیان دەبێت، لەو ماوەی دیاریكراوە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلدە ئەهلییەكان لەماوەی (10) دەقیقە كاریان پێبكرێت، بەڵام لەدوای مانگی رەمەزانی پیرۆز گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.