سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 154 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 154 ملیۆن و 203 هەزار و 473 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 11.30ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 154 ملیۆن و 203 هەزار و 473 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 3 ملیۆن و 227 هەزار و 458 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 131 ملیۆن و 629 هەزار و 573 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 33 ملیۆن و 230 هەزار و 992 كەس و 591 هەزار و 514 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.