سەردێر

سەرۆكی هەرێم لە سلێمانییە

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئێستا سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سلێمانییە و بەجیا لەگەڵ شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی و جێگرەكانی لەهەولێرەوە هاتنە سلێمانی و بەجیا لەگەڵ هەریەكە لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە.

ئەم كۆبوونەوەیە لەكاتێكدایە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەكۆتایی ئەمساڵدا ئەنجامدەدرێت و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمیش ڕێكەوتنیان بۆ ئەنجامداوە.

دوێنێ دوو شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم بەیاوەری شاندێك  لە هەولێر لەگەڵ سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامیدا كۆبوەوە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لەو كۆبونەوانەدا بارودۆخ و پرۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان، پرسی ئامادەكردنی دەستوری هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ كراون.

No description available.

No description available.

No description available.