سەردێر

سەرحەد قادر ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك
بەرپرسی پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركوك ڕایدەگەیەنێت، یەكێتی بوون نەعەیبە نەبەدزییەوە دەبێت، دەشڵێت،”ئەوەندەی یەكێتی هەواڵی چارەسەركردنی كێشەكانی بەندەی داوە لەگەڵ بەغدا پارتی نەیكردووە و بگرە ئاڵۆزتری كردووە”.

لەدوای پەیوەندیكردنی عەبدوڵای كوێخا موبارەك و هاورێكانی بەڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، هەواڵی پەیوەندیكردنی سەرحەد قادریش بە ڕیزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەواڵی میدیاكانی گەرمتر كرد، سەرحەد قادریش لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی”یەكێتی بوون نە عەیبە نە بەدزیەوە دەكرێت”.

سەرحەد قادر ، بەرپرسی پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركوك لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، لەساڵی ١٩٧٦ یەكێتی دەووری كاریگەری تەواوی هەبووە، لەساحەكەدا نیوەی كوردستانی بەدەستەوەیە، خاوەنی دەیان شەهیدە لە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، سەدان شەهیدی هەیە لە مەسئولی هەرێم وسەرتیپ و لیواو بە هەزار شەهیدیش هەیە لە پێشمەرگە.

دەشڵێت،”من لەدوای ١٦ ی ئۆكتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ لە ماڵی خۆم دانیشتووم پەیوەندی حیزبیم بە هیچ حیزبێكەوە نیەوە، لە ١٦ ئوكتۆبەرەوە ئەوە كێشانەی هەم بوو چارەسەر نەكراوە بەداخەوە ! ئەوەندەی یەكێتی محاوەلەی كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانم پارتی
نەی كردوە، كە لەسەر ڕیفراندۆم من تووشی ئەو كێشانە بووم وە لەسەر غائب بوون و بجێ هێشتنی كەركوك .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە چەندجار وەزیری ناوخۆی و سەرۆكوەزیرانی عیراق سەردانی هەولێریان كرد، دەتوانرا كێشەی من و ئەو ئەفسەر و كارمەندانەی دیكەش چارەسەر بكرێ بەڵام نەك چارەسەریان نەكرد بگرە ئاڵۆزتریان كرد.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان