سەردێر

سەرۆكی هەرێم سەردانی ئەمنیداری گشتی یەكگرتوو دەكات

 

خەڵك-

دوای ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد، كاتژمێر 3 ی دوای نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ گه‌یشته‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 3 ی ئایاری 2021 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەشاری هەولێر سەردانی باره‌گای ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستانیان كرد و لەلایەن سەڵاحه‌دین محەمه‌د به‌ها‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو پێشوازییان لێکرا.

بەپێی زانیارییەكان، ئامانج لەم سەردانانەی سەرۆكی هه‌رێم بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، لەپێناو تاوتوتێكردنی ڕەوشی هەرێم و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانه.