سەردێر

2 كەس بەتۆمەتی كڕین و فرۆشتن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركرانی 2 تۆمەتباری بەتۆمەتی كڕین و فرۆشتن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەچاوكراوەیی و هەوڵ كۆشیشێكی زۆری ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای چاودێرییەكی وورد بۆ باندێكی بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان ئەمڕۆ رێكەوتی 03-05-2021 لە شاری هەولێر لە كاتی كڕین و فرۆشتن توانرا 2 دوو كەس دەستگیر بكرێت بە ناوەكانی (١ – ١ – ه ) و (ه – ك – ن ).

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، كە لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباران( بڕی 2 كیلۆ و دووسەد و چل گرام هیرۆین و بڕی 200 شیت حەبی هۆشبەری ترامادۆل)یش دەستی بەسەردا گیراوە و تۆمەتبارەكان بەپێی ماددەی 25ی یاسای ماددە هۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراون.

 

‎May be an image of ‎دەق‎‎