سەردێر

وەزارەتی پەروەردە لە بارەی دانانی نمرەی ئەمساڵی خوێندن چەند بڕیارێكی دەركرد

خەڵك
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی شێوازی دانانی نمرە و تاقیكردنەوەكان چەند بڕیارێكی دەركرد، كە پۆلەكانی (1 تا 11) كە بەردەوام دەبن لە ناوپۆل، و تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ (60نمرە)كەیان لە 22/6/2021 ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە تێیدا هاتووە، كە پۆلەكانی (1 تا 11) كە بەردەوام دەبن لە ناوپۆل، كە پێویستە نمرەكانی هەڵسەنگاندنی یەكەم (10نمرە) تاقیكردنەوەی نوسینەكی (20 نمرە) و هەڵسەنگاندنی دووەم (10نمرە) ئەنجام بدەن و تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ (60نمرە) لە 22/6/2021 ئەنجام دەدرێت.

هەر لە نوسراوەكەدا باس لەوەشكراوە، كە قۆناغی ( 1 تا 3 )ی بنەڕەتی بەردەوام دەبن لە خوێندنی ناو پۆل، دەبێت هەرچوار نمرەی هەڵسەنگانیان هەبێت بە رەچاو كردنی ئەوەی چوارەم هەڵسەنگاندن لە كاتی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ دابنرێت كە لە 22/6/2021 ئەنجام دەدرێت.

دەقی نوسراوەكەی وەزارەتی پەروەردە: