سەردێر

وێستگەی بەرهەمهێنانی ١٦٥میگاواتی كەوتەكار وكارەبای نیشتیمانی زیاددەكات

خەڵك
تا ناوەڕاستی ئەم مانگە وێستگەی بەرهەمهێنانی (١٦٥) مێگاواتی گەرمیان دەست بە بەرهەمهێنانی كارەبا دەكات و بەرهەمهێنانی كارەباش لە هەرێمی كوردستان زیاد دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، كە وێستگەی بەرهەمهێنانی (١٦٥) مێگاواتی گەرمیان دەست بەبەرهەمهێنانی كارەبا دەكات و دەخرێتە سەر تۆڕی نیشتمانی كارەبای هەرێمی كوردستان .

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە بڕیار وایە تا ٢٠٢١/٥/١٥ لەلایەن كۆمپانیای ئەگریكۆوە دەست بەبەرهەمهێنانی كارەبا بكرێت لە وێستگەكە، كە زۆربەی كارەكانی تەواوبووە بۆ ئەوەی دەست بەبەرهەمهێنان بكات و بخرێتە سەرتۆڕی كارەبای نیشتمانی، ئەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بۆ (3700-3800) زیاد دەكات