سەردێر

كەركوك، كچێك لە گێچەڵێكی ئەلیكترۆنی ڕزگاردەكرێت

خەڵك-
پۆلیسی كۆمەڵگە لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆى عيراق، ڕزگاركردنی كچێك لە پارێزگای كەركوك لە گێچەڵێكی ئەلیكترۆنی كە لەلایەن لاوێكەوە بەرامبەری كرابوو لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن پۆلیسی كۆمەڵگە لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بڵاوكرایەوە”مەفرزەكانیان لە پارێزگای كەركوك، توانییان دەستییان لە لاوێك گیرببێت و شوێنی نیشتەجبوونی دیاریی بكەن و بە بەڵگەی تۆمەتباركردنی ڕووبەڕووبكەنەوە”.

پۆلیسی كۆمەڵگە لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆى عيراق دەڵێت”ڕێكاریی پێویست دژ بە لاوەكە گیرایەبەر، لە پاش سڕینەوەی ناوەڕۆكی گێچەَڵكردنەكە و دابینكردنی پاراستن و پارێزگاریی بۆ ئەژماری كچەكە”.