سەردێر

بۆ گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە سكاڵا لەسەر حكومەت تۆمار دەكرێت

خەڵك
ژمارەیەك چالاكوان چوونە دادگای سلێمانی و سكاڵایان لەسەر حكومەت تۆمار كرد و داوا دەكەن چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران دیاریبكرێت.

دڵشاد بابانی، چالاكوانی مەدەنی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، وەك پاڵپشتیەك بۆ دادەوەران و ئەو كەسانەی لەسەر هێڵن
لە یاداشتێكدا 3 خاڵمان خستەڕوو كە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە لێبڕینی نایاسایی مووچە بهێنێت و چارەنووسی مووچە پاشەكەتكراوەكان دیاریبكرێت و پلە بەرزكردنەوە دەستپێبكات .

وتیشی، ئەگەر حكومەتی هەرێم ڕێگری لە قاچاخچێتی سنوورەكان بكات و دوومووچەو سێ‌ مووچە نەهێڵێت و گەندەڵی لەنێو داموو دەزگاكاندا نەهێڵێت، بێگومان پێویستی بەوە نابێت لێبڕین لە مووچەی فەرمانبەراندا بكات .

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 1 ی 4 2020 لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاریداوە كە بە هیچ شێوەیەك دەستكاری مووچەی فەرمانبەران ناكات ، بەڵام لە مانگی 6 ی هەمان ساڵدا واتە دوای دوو مانگ %21 ی مووچەی فەرمانبەرانی بڕی و ئێمەش داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە دەكەین.

وتیشی، پەنامان هێناوە بۆ دادگا و داوای یاسایی لەسەر حكومەت تۆمار دەكەین، بۆ ئەوەی كۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنێت.